سوپاسالاری ئیران: ئیسرائیل هه‌ر كاتێك ویستی، پێشێلی خاك و ئاسمانی سووریا دەكات
میدیا فهرمیییهكانی ئێران و سووریا رایانگه‌یاندووه "باقری له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئیسرائیل و گرووپه چه‌كداره‌كاندا، به‌ڵێنی هاوكاریی به سوپای سووریا داوه".
باقری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌كه‌ی گووتی: "قه‌بووڵ ناكه‌ین ئیسرائیل هه‌ر كاتێك ویستی، پێشێلی خاك و ئاسمانی سووریا بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه له دیمه‌شقین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له هاوكارییه‌كانمان به‌رامبه‌ر دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان بكه‌ینه‌وه و هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌و هاوكارییانهمان دیاریكردووه".
K24
