سێ ئاژانسی رووسی و ئەمریکی ناوی بەرپرسێکی کوردستان وەک وەزیری دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەهێنن
هەر سێ میدیای (رووسیەلیەوم، سپۆتنیک عەرەبی و CNNـی عەرەبی)، لێدوانێکی فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمیان بڵاو کردووەتەوە.
هەر سێ میدیاکە پۆستی فەلاح مستەفایان بە ”وەزیری دەرەوەی کوردستان“ داناوە، کە تەنیا وڵاتانی سەربەخۆ ئەو وەزارەتەیان هەیە، هیچ هەرێمێکی جیهان ئەو وەزارەتەی نییە، چونکە ئەو وەزارەتە یەکێکە لە وەزارەتە سیادییەکانی دەوڵەتانی فیدڕال.
باسنيوز
