شەقڵاوە.. کۆمەک بۆ لێقەوماوانی کەرکووک کۆ دەکرێتەوە

شەقڵاوە.. کۆمەک بۆ لێقەوماوانی کەرکووک کۆ دەکرێتەوە


ژمارەیەک چالاکوانی شارۆچکەی شەقڵاوە کۆمەک و هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی شاری کەرکووک کۆ دەکەنەوە.



گرووپی خۆبەخشانی هەڵۆکانی سەفین رایگەیاندووە، کە رۆژی پێنجشەممە 19/10/2017 لە هۆڵی ئەحمەد رۆژبەیانی لە شەقڵاوە، کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی کەرکووک رادەگەیەنن.



بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان داگیر کرد و هەزاران هاووڵاتیی ئەو شارە روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.



رۆژی چوارشەممە 18/10/2017، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی”.



بۆ پەیوەندیکردن و گەیاندنی کۆمەکەکان، هاووڵاتییانی سنوورەکە و تەواوی خێرخوازان دەتوانن پەیوەندیی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

07504807374
07504495340

07504499549

07501277292
07507473334

bas news-
Top