حه‌شدی شه‌عبی كه‌سێك بۆ پۆستی قایمقامییه‌تی شنگال ده‌ستنیشان ده‌كات
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی شارۆچكه‌كه حه‌شدی شه‌عبی كه‌سێك بۆ پۆستی قایمقامییه‌تی شنگال ده‌ستنیشان ده‌كات.
سه‌یدۆ چه‌تۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ )گوتی: "حه‌شدی شه‌عبی كه‌سێكی به‌ناوی "فه‌هد حامد"بۆ پۆستی قایمقامییه‌تی شنگال ده‌ستنیشان كردووه ئه‌مه‌ش بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی شنگال هه‌روه‌ها ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناده‌ین".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌یسی نایف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی شنگال: "تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت ئێمه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك ناده‌ین بۆ پۆستی قایمقامییه‌تی شنگال چونكه به‌پێی یاسای 21ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان مافی ئه‌وه‌مان نییه هیچ بڕیارێك له شوێنی بڕیاری خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه بسه‌پێنین".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال ده‌یڵێ ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێبكرێت و ڕازی نابین هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر ئێمه بسه‌پێنرێت و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵكی شنگال هیچ بڕیارێكی حه‌شدی شه‌عبی جێبه‌جێ ناكه‌ین".
bas news-
