کۆمسیۆن سەرجەم ڕێکارەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ڕاگرت
ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ببرێت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: ''ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بڕیاری دا، سەرجەم ڕێکارەکانی ھەردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی ڕابگیرێت.''
ئەوسەرچاوەیە گوتیشی: ''ھۆکاری ڕاگرتنی ڕێکارەکانیش نەبوونی کاندید بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم و ئەودۆخەیە کە ئێستا ھاتووەتە پێشەوە، تا ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێکی لەبارەوە دەردەکات و ئەوپرسە یەکلایی دەکاتەوە.''
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستانیش لە نووسراوێکدا ئەو ھەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.
kdp-
