پووتین و نەتەنیاهو، ڕێفرەندۆمی کاوردستانیان خستە بەر باسەوە

 	 پووتین و نەتەنیاهو، ڕێفرەندۆمی کاوردستانیان خستە بەر باسەوە
سەرۆکی ڕووسیا (ڤلادیمێر پووتین) و سەرۆکوەزیرانی ئیسڕایل(بنیامین نەتەنەیاهو)، لە ڕێی تەلەفونەوە، دۆخی سووریا، عێراق و ڕێفرەندۆمی باشووری کوردستانیان خستووەتە بەر باسەوە.

کرملین بڵاوی کردووەتەوە، پێوەندییە تەلەفونییەکە بە دەستپێشخەریی لایەنی ئیسڕایلەوە بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی "ئەنتەرفاکس"ی ڕووسیایی، وێڕای قسەکردن لەسەر پیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان، سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسڕایل، دۆخی سووریا و عێراق هەروەها ڕێفرەندۆمی باشووری کوردستان کردووە، کە لە ٢٥ی مانگی ڕابردوو ئەنجام درا و زیاتر لە ٩٢لەسەدی خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.
kdp-
Top