ئەمیر تەها: ئەقڵییەتی کۆنی حکوومەتی عیراق هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان
پێشتریش ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی چەندین جار بەغدایان ئاگادار کردبووەوە، کە ناکرێت بە هێچ شیوەیەک هێز بەکار بهێنرێت لە دژی گەلی کورد، کەچی حکوومەتی عێراق بە هۆی ئەو پاڵەپەستۆیەی کە لەسەری هەیە، لە لایەن ئیرانەوە هێزی بەرامبەر بە گەلی کورد بەکار هێنا.
(ئەمیر تەها)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەمیشە عێراقیش نازانێت سیاسەت بکات، بەڵکو بە شێوەیەکی عیناد هێز بەکار دەهێنیت و هەمیشە ویستوویانە هێز دژی گەلی کورد بەکار بهێنن و دەزانن کوردستان پێگەی بەهێز بووە و بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات، کەچی بە هەموو شیوەیەک کەوتوونەتە دژایەتی گەلی کورد.''
(ئەمیر تەها) گوتیشی: ''عێراق هەمیشە بە عەقڵییەتی تائیفی و میلیشایی هەڕەشەی کردووە و لە کۆنەوە هەموو جۆرە چەکێکی لە دژی کورد بەکار هێناوە و نەیتوانیوە خۆی لەو کەلتوورە کۆنە ڕزگار بکات و دەوڵەتێکی نیشتمانی ئاوەدان بکات، لە بەرئەوەش بەهەر شیوەیەک بێت ناتوانین لەگەڵ ئەم ئەقڵییەتە بژین و ئەم ئەقڵییەتە نەک بەتەنیا هەڕەشەیە بۆ سەر کوردستان، بەڵکو بۆ تەواوی جیهانیش.''
kdp-
