کوردانی کەنەدا ئاڵای عێراقیان لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە ھێنا خوارەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2017، کوردانی دانیشتووی کەنەدا، دژ بە رەفتارەکانی حەشدی شەعبی، بە دروشمی (حەشدی شەعبی تیرۆریست عەبادی تیرۆریست) خۆپیشاندانێکیان بەرامبەر باڵیۆزخانەی عێراق لە کەنەدا، ئەنجام دا و ئاڵای عێراقیان داگرت و سووتاندیان.
لەبەرامبەردا، ئەو خۆپیشاندانە، کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق، توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەکان بەکاردێنن و قسەی نەشیاو، بەو کوردانە دەڵێن کە خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.
رۆژی 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ھێرشیان کردە سەر شاری کەرکووک و داگیریان کرد.
باسنيوز
