بەرپرسێکی پارتی: داواکارین بە زووترین کات فریای لێقەوماوانی خورماتوو بکەون
ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "داواکارین بەپەلە فریای خەڵکی ئاوارەی دووزخورماتوو بکەون، خەڵک ئاوارە بووە و لە دەشت و لە دەرەوەی شار و لەسەر شەقامە گشتییەکان کەوتوون، حەشدی شەعبی دەستی بە تاڵانکردنی ماڵە کوردەکان کردووە و خانووی ماڵە کوردەکان دەتەقێنرێتەوە و دەسووتێنرێت و بارەگاکانی پارتی سەرجەمیان تەقێنرانەوە".
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "تەقە لە هاووڵاتیانی کورد دەکرێت و سەرجەم کوردەکان دووزخورماتوویان بەجێ هێشتوووە و تەنیا پیر و پەککەوتە ماوەتەوە لاشەی کوژاوەکان و پێشمەگەش بەدوای سەیارەدا ڕادەکێشرێت و حەشدی شەعبی بەتەمایە ئەو شارە بەتەواوی بکاتە شیعە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "بەغدا هیچ هەڵوێستێکی نییە و دەیانەوێت ئەو شارە بکەنە چەقی شیعە و وەک سوننەکان ناوچەکە کاوڵ بکەن".
باسنیوز
