مەحما خەلیل: پێشمەرگە دەچێتەوە شنگال
مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال گوتی: "چاوەڕوانی فەرمانێکین بۆ ئەوەی بچنەوە شنگال، چونکە هەوڵێک هەیە بۆ گەڕانەوەمان و شنگال بەبێ پێشمەرگە ناپارێزرێت و ئێمەش چاوەڕوانی فەرمانی سەرکردایەتیی سیاسیی خۆمانین کە فەرمانمان پێ بکەن".
ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشمەرگە ئامادەباشیی کردووە بۆ گەڕانەوە و لە ئەگەری گەڕانەوەمان دووبارە بنکە و بارەگا و ساتەرکانی خۆمان چاک دەکەینەنەوە".
باسنیوز
