وێنەی خامنەیی لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵدەواسرێت

 وێنەی خامنەیی لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵدەواسرێت
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کەرکووکیان کۆنترۆڵ کرد، وێنەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵواسرا.

ڤیدیۆی چەکدارێکی حەشدی شەعبی کە لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک قسە دەکات و، هەڕەشە لە پێشمەرگە و کورد دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. جگە لە هەڕەشەکانی چەکدارەکە، ئەوەی زیاتر دەنگدانەوەی هەبووە، وێنەی خامنەییە کە لە پشت چەکدارەکەوە لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵواسراوە.

چەکدارەکەی حەشدی شەعبی روودەکاتە پێشمەرگە و دەڵێ "ناتوانن لەبەرامبەر حەشدی شەعبیدا بوەستن. کوا پیاوەکانتان؟ دەستمان بەسەر بارەگا حیزبییەکانتان، پارێزگای کەرکووک و هەموو باڵەخانە حکومییەکانتاندا گرتووە" هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی "دەستمان بەسەر هەموو سەرچاوە و دامەزراوە نەوتییەکاندا گرتووە".

دوای چەند رۆژێک لە هەڕەشەکردن، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەرەبەیانی دووشەممە 16-10-2017 هێرشیان کردە سەر کەرکووک، خورماتوو و داقووق و لەکاتێکدا حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەی کەرکووکدا کردبێت و دەڵێت



روداو
Top