وێنەی خامنەیی لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵدەواسرێت
ڤیدیۆی چەکدارێکی حەشدی شەعبی کە لەنێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک قسە دەکات و، هەڕەشە لە پێشمەرگە و کورد دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە. جگە لە هەڕەشەکانی چەکدارەکە، ئەوەی زیاتر دەنگدانەوەی هەبووە، وێنەی خامنەییە کە لە پشت چەکدارەکەوە لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵواسراوە.
چەکدارەکەی حەشدی شەعبی روودەکاتە پێشمەرگە و دەڵێ "ناتوانن لەبەرامبەر حەشدی شەعبیدا بوەستن. کوا پیاوەکانتان؟ دەستمان بەسەر بارەگا حیزبییەکانتان، پارێزگای کەرکووک و هەموو باڵەخانە حکومییەکانتاندا گرتووە" هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی "دەستمان بەسەر هەموو سەرچاوە و دامەزراوە نەوتییەکاندا گرتووە".
دوای چەند رۆژێک لە هەڕەشەکردن، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەرەبەیانی دووشەممە 16-10-2017 هێرشیان کردە سەر کەرکووک، خورماتوو و داقووق و لەکاتێکدا حەشدی شەعبی رەتیدەکاتەوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەی کەرکووکدا کردبێت و دەڵێت
روداو
