جەمال مورتکە: پێشمەرگە بۆ شوێنەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە

 جەمال مورتکە: پێشمەرگە بۆ شوێنەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ ئاماژە بەوە دەکات، هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچە کوردستانییانەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا لێیان کشاوەتەوە و دەشڵێت: "گەڕانەوەکە بە چاودێریی ئەمریکا دەبێت".



جەمال مورتکە، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی لە میجوەری گوێڕ، لەمبارەوە گوتی: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، قۆناغی یەکەم لە مەخموور دەست پێدەکات کە ئێستا پێشمەرگە خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ بنکە و بارەگاکانی لە مەخموور و لە گوێڕیش هێزی پێشمەرگەی لێ بووە و چۆڵ نەکراوە”.



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە گەڕانەوەی پێشمەرگە بە بڕیاری ئەمەریکا بووە، لەوێش بە هاوبەشیی سوپای عێراق بەڕێوە دەبرێت، واتە سوپای عێراق و پێشمەرگە بە هاوبەشی ئەو ناوچانە بەڕێوە دەبەن.



گوتیشی: "پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێتەوە کە پێی دەگوترێت "ناوچەی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان"، چونکە ئەو ناوچانە بەبێ هێزی پێشمەرگە ئەستەمە بتوانرێت ئارامییان بۆ بگەڕێتەوە".



باسنیوز
Top