به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌نگۆی چه‌ند میدیایه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌نگۆی مه‌ترسی و هێرش بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌شڵێ ئێستا هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر له مه‌خموور سه‌رقاڵی دانانی بازگهن.
د. تارق نووری به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر لهلێدوانێكید ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تكرده‌وه كه له چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بڵاوبووه‌ته‌وه گوایه هێرش ده‌كرێته سه‌ر شاری هه‌ولێر و ئێستا شاره‌كه له‌ژێر مه‌ترسیدایه و گوتی: "ئه‌و زانیارییانه ته‌نیا ده‌نگۆی ناڕاستن و هەولێر ئارامە و ئێستا ئاشایشی هەولێر چوونەتەوە مەخموور و بازگه‌یان له ناوچه‌كه داناوه و ئەوەی بڵاو دەکرێتەوە درۆیە بۆ تێکدانی رەوشی هەولێره لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆ و حکوومەتی عێراق و هاوپه‌یمانان لە هەوڵی چاکردنەوەی هێڵی تەماسن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر درووست نابێت و هیچ هه‌نگاوێكی لەو شێوەیه لەدژی هەولێر ناهاوژێرێت ئەوەی هەیە بڵاوکردنەوەی درۆ و بوختانه .
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر هه‌یه و ئه‌گه‌ری هێرش كردن بۆ سه‌ر ئه‌و شاره له ئارادایه.
bas news-
