ڕەشاد گەڵاڵی، "کوردسات نیوز"ی بەدرۆ خستەوە: سوپا و حەشد ١٨کم لە مەخموورەوە دوورن
کەمێک لەمەوبەر "کوردسات نیوز" بڵاوی کردەوە کە مەخموور بەبێ شەڕ بۆ حەشدی شەعبی چۆڵ کراوە و هاوکات حەشد چووەتە نێو بازاڕی حاجی ئۆمەرانەوە.
پێوەست بەم هەواڵەبەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەواڵەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، هیچ هێزێكی حەشدی شەعبی و ئێران نەهاتوونەتە حاجی ئۆمەران.
(فرزنك ئەحمەد) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران جەختی کردەوە، "ئێستا ئەوە من لەنێو سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەراندام، هیچ نییە و نەك حەشدی شەعبی، بەڵكو سوپای پاسدارانی ئێرانیش نەهاتوونەتە ناوچەكە، هەتا بە چاویش نابینرێن، بۆیە هیچ هێزێكی ئەوان نە لە حاجی ئۆمەرانە، نە لەسەر سنووریشن."
ڕاشیگەیاند، پێشمەرگەیەكی زۆر لە ناوچەكە هەن و لە ئامادەباشیدان، بۆ هەرئەگەرێک، "خەڵكی ناوچەكەش هەموو لە ماڵەكانی خۆیانن و یەك كەس بە ناوی هەڵاتن یان شەڕ لە شارەدێیەكە نەچووتە دەرەوە، چونكە هیچ كێشەیەك لە ناوچەكە نییە."
شیاوی باسە، هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵە ناڕاستەکەی، کوردسات پێوەندی کرد بە (رەشاد گەڵاڵی) لێپرسراوی كۆمیتەی مەخمووری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، (گەڵاڵی) وێڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵەکەیان پێوەست بە مەخموور، گوتی، "من با بۆتان ڕاست بکەمەوە، ئەمە هەواڵێکی ناڕاستی تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان بووە، کە بە ناوی منەوە ئەم هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە، هەڵبەت ڕاست نییە و من وا لە ماڵەکەی خۆم دانیشتووم و، سوپا و حەشدی شەعبییش ١٨کم لە مەخموورەوە دوورن و هیچ جموجۆڵێکیش نییە."
kdp-
