فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە: پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە، لە ئەستۆی پێشمەرگەکانی ئێزدییە

فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە: پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە، لە ئەستۆی پێشمەرگەکانی ئێزدییە
فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە ڕایدەگەیێنێ، پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە، لە ئەستۆی پێشمەرگەکانی ئێزدییە کە ژمارەیان 8 هەزار پێشمەرگەی ئێزدییە و فەرماندەیی شنگال پێکدەهێنن.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:
پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە، لە ئەستۆی پێشمەرگەکانی ئێزدییە کە ژمارەیان 8 هەزار پێشمەرگەی ئێزدییە و فەرماندەیی شنگال پێکدەهێنن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو پێشمەرگە ئێزدییانە و گرووپێکی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی، لەناو خۆیاندا ڕێککەوتوون کە شەڕ ڕوو نەدات و خوێن نەڕژێت و ئێزدییەکانی ناو حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال.
kdp-
Top