وەزارەتی پێشمەرگ: هێڵەکانی تەماس بە شێوەی پێش پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ دەمێننەوە
دەقی ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە:
بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە ڕۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧ـی١٠ـی٢٠١٦ جێگیر بووە.
ئێستایش هەردوولا پابەندی ئەو ڕێککەوتنە دەبن و لەم ڕۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ڕێک دەخرێنەوە.
kdp-
