گەرمیان.. لەمانگی رابردوودا 56 بارھەڵگر سزا دراون
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "تەنیا لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 56 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر سزا دراون بەھۆی وەستانیان لە شوێنی قەدەغە".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو، کە 20 لەو سزادراوانە لە سنووری شارۆچکەی کفری بووە، 36 یان لە سنووری گەرمیان بوون لە گۆڕەپان و شوێنە گشتییەکان و دەوروبەری شاری کەلار لە شوێنی قەدەغە ڕایان گرتووە، ئەمە سەرباری ئەوە ھاتوچۆی گەرمیان لەماوەی ڕابردوو دا لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتی یەکانەوە بۆ چەندین جار شۆفێرانی بارھەڵگرەکانی لەو حاڵەتە ئاگادار کردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە سەبارەت بەسەرپێچی دیکەی وەستانی ئۆتۆمبێلی تایبەت لەشوێنی قەدەغەکراوی ناوشار،561 ئۆتۆمبێل سزادراون، کە 490 یان لە سنووری شاری کەلارو دەوروبەری بووە، 71 لە سزادراوانە لە سنووری شارۆچکەکانیی خانەقین، کفری، شارەدێی ڕزگاری و پەروێزخان بوون، کە بەھۆی وەستانیان لە شوێنی قەدەغەکراو، سزای یاساییان بۆ کراوە.
باسنيوز
