سەرۆک وەزیرانی تورکیا: نابێ گەلی کوردستان باجی ڕیفراندۆم بدات

 سەرۆک وەزیرانی تورکیا: نابێ گەلی کوردستان باجی ڕیفراندۆم بدات
سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی خۆی بۆ داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، داوای ئەوەی کرد کە گەلی کوردستان باجی ڕیفراندۆم نەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/10/2017، لە میانی کۆبوونەوەیەکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە پەرلەمانی تورکیادا، بینالی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە پێویستی زانی، لە کەرکووکدا بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ دابمەزرێنرێت و سەر لەنوێ دەستکاریی دیمۆگرافیای شارەکە بکرێت کە بە گوتەی ئەو ”لە کەرکووکدا تورکمان زۆرینەن“.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ دەرگای ئیبراهیم خەلیل بە لایەنی عێراقی بسپێردرێت. گوتیشی: ”نابێت ئەو گەلانەی لە کوردستان دەژین، باجی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بدەن“.

ڕۆژی دووشەممه 16/10/2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بە یارمەندیی هێزەکانی سەر بە پارتێکی سیاسیی کوردستان، هێرشیان کردە سەر کوردستان و شاری کەرکووک و زۆر ناوچەی دیکەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.










باسنيوز
Top