داعش دوو گوندی پارێزگای کەرکووک داگیر دەکات

 داعش دوو گوندی پارێزگای کەرکووک داگیر دەکات
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوو گوندیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک داگیر کرد.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، رۆژی دووشەممە 16/10/2017 داعش هێرشی کردووەتە سەر دوو گوندی سەر بە شارۆچکەی دوبز لە پارێزگای کەرکووک و داگیریان کردووە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
Top