ترەمپ: هەنگاوی دوایی هاتنەدەرەوەی یەکجارەکییە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

 ترەمپ: هەنگاوی دوایی هاتنەدەرەوەی یەکجارەکییە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی
سەرکۆماری ئەمریکا دوێنێ دووشەممە لە دانیشتنی کابینەی حکوومەتەکەیدا سەرەڕای بەرگری لە هەڵوێستەکانی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، گوتی: هەنگاوی داهاتوومان هاتنەدەرەوەی یەکجارەکییە لەو ڕێککەوتنە.



دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەی بەوەش کرد: "ئیتر لەم دۆخە ماندوو بووە و نا‌هێڵین کەڵکی نابەجێ لەم رێککەوتنە وەربگیرێت و لە بەرانبەر ڕێککەوتنی ناوکیدا سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێکار و هەڵویستی کردارییە و لە هەنگاوی داهاتوودا ئەم پرسە یەکلا دەکاتەوە".



سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە گوتارێکی تایبەت و تونددا لەبارەی ریککەوتنی ئەتۆمی و سیاسەتەکانی ئێران لە ناوچە، ستراتیجیی نوێی خۆی لە بەرانبەر ئێراندا ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئێران پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە.



لەبارەی سوپای پاسدارانەوە وەک هێزێکی لایەنگر و پاڵپشتی تیرۆر لە ناوچەکە وەسفی کرد و ئاشکرای کرد کە ئەم هێزە یاخییە تەنیا لە بڕیار لە خامنەیی وەردەگرێت و بووەتە سەرچاوەی پشێوی و قەیرانی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.



پاش ئەم بڕیار و هەڵوێستانەی دۆنالد ترەمپ، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سوپای






باسنيوز
Top