فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، پێشمەرگەکانی ئێزدی کە ژمارەیان 8 هەزار پێشمەرگەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17/10/2017، لەگەڵ حەشدی شەعبی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی خوێن نەڕژێت و حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە
پاراستنی قەزای شنگال و ناوچەکە، لە ئەستۆی پێشمەرگەکانی ئێزدییە کە ژمارەیان ٨ ھەزار پێشمەرگەی ئێزدییە و فەرماندەیی شنگال پێکدەھێنن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو پێشمەرگە ئێزدییانە و گروپێکی ئێزدی ناو حەشدی شەعبی، لەناو خۆیاندا ڕێککەوتوون کە شەڕ ڕوو نەدات و خوێن نەڕژێت و ئێزدییەکانی ناو حەشدی شەعبی چوونەتە ناو شاری شنگال.
فەرماندیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە
١٧ـی١٠ـی٢٠١٧
باسنيوز
