عێراق مافی گەلی کوردستانی پێشێل کردووە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (واس)ی سعودی، شەوی دووشەممە 16/10/2017، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە بە تەلەۆن پەیوەندیی بە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز داوای کردووە هەموو لایەک پابەند بن بە دەستووری عێراقەوە، کە حکوومەتی عێراق لە پێدانی مافەکانی گەلی کوردستان 55 بڕگەی ماددەکانی ئەو دەستوورەی پێشێل کردووە، هەروەک بەرپرسانی باڵای کوردستان باسی دەکەن.
شای سعودیە داوای لە هەولێر و بەغدا کردووە ”دان بە خۆیاندا بگرن و کێشە و قەیرانەکان لەڕێگای دانوستاندنەوە چارەسەر بکەن“.
باسنيوز
