كۆنگرێسمانێك داوا ده‌كات چەکی ئەمریکی بۆ رووبەرووبوونەوەی كورد بەکار نه‌هێنرێت
چەک شومەر، لە توویتێکدا داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات هەوڵی گفتوگۆی بەپەلە بدات لە نێوان کورد و عێڕاق.
چاک شومر، سێناتۆری ئەمریکی داوا دەکات چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئاڵۆزییەکانی کەرکووک بدۆزرێتەوە و دەڵێت پێویستە ئەم چارەسەرە کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش نەبێت و هەروەها رێگر نەبێت لەوەی کوردەکان بە مافە رەواکانی خۆیان بگەن.
داواش لە ئیدارەی ئەمریکا دەکات دەستبەجێ دیالۆگێک لەنێوان حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتدارانی کوردستان رێک بخات. دەشڵێت پێویستە وزە و سەرچاوەکانی هێزەکانی عێراقی و پیشمەرگە لەشەڕی یەکتری بەفیڕۆ نەچێت، بەڵکو لە شەڕی دژی داعش بەکار بێت.
پێشتریش جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆی له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له هێرشكردنه سه‌ر كورد نیشاند و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش عێراقی پڕچه‌ككرد، نه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌مان.
k24-
