جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: هێزەکانمان لە ئامادەباشی دان

جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: هێزەکانمان لە ئامادەباشی دان
جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕای گەیاند، ڕەوشی ئەمنیی هەولێر ئارامە و هێزەکانیان لە ئامادەباشی دایە.



کەمێک لەمەوبەر، بارزان قەساب، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیاند: ”ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، ھەولێر لە ھیچ ڕوویەکەوە مەترسی لەسەر نییە و زۆر زۆر ئارامە “.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەرچەندە هیچ شتێکی نەخوازراو لە هەولێردا لەئارادا نییە، بەڵام هێزەکانیان لە ناوشار و ئەو هێزانەی لە سەنگەرەکاندا شان بە شانی پێشمەرگە لە ئەرکدان، خستووەتە ئامادەباشییەوە.



بارزان قەساب ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەوە بۆ ناو پارێزگای هەولێر، ئەمشەو هەندێک ڕێوشوێن دەگرینە بەر.
bas news-
Top