خەڵكی كەركووك شارەكە چۆڵ دەكەن
دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى يه‌كێتى رێگه‌يان بۆ هاتنی حه‌شدى شه‌عبى كرده‌وه، پرۆسه‌ى ته‌عريبى كه‌ركووك ده‌ستي پێكردووەته‌وە و چه‌كدارانى ميليشياكانى حه‌شد ئاڵاكانى كوردستانیان دابەزاندووە و بە زمانی عەرەبی دروشمی تائيفيان لەسەر دیوارەكانی شارەكە نووسیوە و ئاڵای كوردستانیان بەرز كردووەتەوە.
لەمبارەیەوە ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سياسیى يه‌كێتى ئاشكراي كرد كە ميليشياكانى حه‌شد و فه‌يله‌قى قودس و سوپاى پاسداران به چاوساغى چه‌كدارانى سه‌ر به لاهور تاڵه‌بانى چوونه‌تە ناو كه‌ركووكه‌وه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه شه‌وى رابردوو كاتێك گه‌نجانى خۆبه‌خش و هاووڵاتيانى كه‌ركووك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاماده‌ييان ده‌ربڕى بۆ به‌رگريكردن له شاره‌كه‌يان، ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى له كه‌ركووك له لێدوانيدا بۆ كوردستان 24 داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووك كرد بچنه‌وه ماڵه‌كانيان و رايگه‌ياند حه‌شد و جه‌يش نايه‌نه ناو شارى كه‌ركووكه‌وه.
ئاسۆ مامه‌ند دڵنيايى دايه هاووڵاتيان كه ئاسايش و پێشمه‌رگه سه‌روماڵيان ده‌پارێزن.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌و به‌ڵێنانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى يه‌كێتى، چه‌كدارانى ئه‌و لايه‌نه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه رايانكرد و به‌ره‌و سنوورى قه‌ره‌هه‌نجير كشانه‌وه و شاره‌كه‌يان به‌جێهێشت.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕياريان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانيان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
bas news-
