فەرماندەیەكی عێراقی: بێ ئەوەی دڵۆپە خوێنێك بدەین كەركووكمان گرتەوە
ئەسەدی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا شانازی بە هێزەكانیانەوە دەكات كە توانیویانە كەركووك داگیر بكەن و دەڵێ "هێزەكانی پێشمەرگەمان شكاندووە".
ئەم لێدوانەی فەرماندە عێراقیەكە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دووشەممە به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، لەوانەش لاهور و بافڵ تاڵەبانی فه‌رمانيان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كانی كەركووك و ڕێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له‌لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆش كرد.
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شدی شەعبی رێككه‌وتن و بڕياريان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن، ئەمڕۆ لەو چوارچێوەیەدا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانيان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و ڕێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له‌لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆش كرد.
پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی خیانەتێکی مێژووییان لە کوردستان کردووە و کۆسرەت ڕەسول عەلییان بە تەنیا جێهێشتووە.
bas news-
