لێژنه‌ى ئه‌منى په‌رله‌مان: ئه‌وانه‌ى خیانه‌تیان له كه‌ركووك كرد باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن
نازم هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: "ده‌بێ خه‌ڵكى كوردستان و ڕای گشتى ئه‌وه بزانن، كه ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا له كه‌ركووك دروست بووه له ئه‌ستۆى پافیل تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى و ئاراس شێخ جه‌نگى دایه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وانبه بێ شه‌ڕ ئه‌و ناوچانه‌یان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی و سوپاى پاسدارانى ئێران كردووه، گوتیشی: "ئه‌وه‌ش خیانه‌تێكه كه پێشتر نه‌مان بینوه، بۆیه ئه‌وانه‌ى خیانه‌تیان له كه‌ركووك كرد، ده‌بێت باجه‌كه‌ی بده‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێـتیدا ته‌نیا (كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ) ڕۆڵی هه‌بووه و هه‌ڵوێستى ڕوونه، گوتیشی: "به‌ڵام یه‌كێتییه‌كانى سه‌ربه یه‌كه‌ى 70 خیانه‌تێكى گه‌وره‌یان له خه‌ڵكى كوردستان به گشتی و كه‌ركووك به‌تایبه‌تى و خوێنى شه‌هیدانیش كرد، بۆیه خه‌ڵكى كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه ئه‌م خیانه‌ته گه‌وره‌یان كرد، تا بزانن بۆ كردیان و له پێناوى چى؟".
bas news-
