هێمن سه‌یدی: "چاره‌نووسی حه‌شدی‌شه‌عبی وه‌ك چاره‌نووسی حزبی به‌عس ده‌بێت"
(هێمن سه‌یدی) له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی رابردوو و له‌گه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حزبی به‌عس له سووریا و عێراق، ئه‌و دوو وڵاته گه‌له‌كۆمه‌یان بۆ شكستپێهێنانی شۆڕشی (مه‌لامسته‌فا بارزانی) كرد و "ئێستا هه‌موومان چاره‌نووسی حزبی به‌عس له سووریا و عێراق ده‌بینین".
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه كه نیشته‌جێی به‌ریتانیایه، له ئه‌وكاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "پاش تێپه‌ڕبوونی نیوسه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و كاته‌دا، ئێستا دوو حكوومه‌تی شیعی (عێراق و ئێران) هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كوردستان، له كاتێكدا كه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌یان كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه. بێگومان له داهاتوودا چاره‌نووسی ئه‌و دوو وڵاته شیعه‌یه‌ش ده‌بینین".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دووشه‌مه)، هێزی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشی كرده له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك. دوای شه‌ڕێكی سووك، به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه لە چه‌ند ناوچه و بنكه‌یه‌كی گرینگ پاشه‌كشه‌یان كرد و ئێستا حه‌شد له‌و شوێنانه‌یه.
پێشمه‌رگه و شایته‌حاڵه‌كان، به‌شێك له به‌رپرسانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه فه‌رمانی پاشه‌كشه‌یان به هێزه‌كانیان كردووه و ئه‌مه به "رێككه‌وتن" ده‌زانن.
kdp-
