مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتی: لاهور چاوساغی میلیشیای حه‌شد بووه
سەرچاوەکە روونی کردەوە، هێزەکانی سەر بە (لاهور) بەشدارن لە پێشڕەوییەکانی هێزی دژەتیرۆری عێراق لە کەرکووک و دەوروبەری.
سەرچاوەکەی مەکتەبی سیاسیی جەختی کردەوە، هێزی دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی سەر بە (لاهور)، ناوەندێکی هاوبەشیان لە سەربازگەی K1 لە رۆژئاوای کەرکووک داناوە.
دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ (قاسم سوله‌یمانى) و میلیشیاكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕیاریان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانیان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى فه‌رمانیان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌یان بۆ داگیركردنى شارى كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆش كرد.
دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى، فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رایگه‌یاند، به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى خیانه‌تێكى مێژوویى گه‌وره‌یان له كوردستان و خوێنى شه‌هیدان كرد.
به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوی (عه‌بادی) و هیی هاوپه‌یمانانیش، بالی ده‌سترۆیشتووی یه‌كیتی ریككه‌وتنی له‌گه‌ل به‌غدادا كردووه ناوصهگهلیك راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكات.
kdp-
