ئەلحوێت: ٢٠ هەزار چەکدارمان بۆ شەڕی دژ بە حەشدی شەعبی ئامادەیە

 	 ئەلحوێت: ٢٠ هەزار چەکدارمان بۆ شەڕی دژ بە حەشدی شەعبی ئامادەیە
- گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەکانی مووسڵ گوتی، بەیاننامەیەکمان بۆ ھەموو ھۆزە عەرەبەکان دەرکردووە، لەپاڵ ھێزی پێشمەرگەدا شەڕی حەشدی شەعبیی سەر بە ئێران بکەن و ڕێگە نەدەن لە سنوورەکانی کوردستان نزیک ببنەوە. جەختیشی کردەوە، ٢٠ ھەزار چەکدارمان ئامادەیە و چاوەڕێی فەرمانی (سەرۆک بارزانی) دەکەین.

(شێخ مزاحم ئەلحوێت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەیاننامەیەکمان دەرکردووە و تێیدا داوامان لە ھەموو ھۆزە عەرەبەکان کردووە، ھاوشانی پێشمەرگە شەڕی حەشدی شەعبیی سەر بە ئێران بکەن و ڕێگە نەدەن لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان نزیک ببنەوە.''

(ئەلحوێت) گوتیشی: ''ھۆزە عەرەکانی سوننە لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و ئامادەن ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە شەڕی حەشدی شەعبیی سەر بە ئێران بکەن.''

(شێخ مزاحم ئەلحویت) ڕوونیشی کردەوە: ''ئێستا ئێمە ٢٠ ھەزار چەکدارمان ئامادەیە و چاوەڕێی فەرمانی (سەرۆک بارزانی) دەکەین، بۆ ئەوەی ھاوشانی پێشمەرگە دەست بە شەڕ لەدژی حەشدی شەعبی بکەین.''
kdp-
Top