هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
هاشم هاشمی، شرۆڤەکاری ئەمنی و سیاسی و نزیک لە ناوەندی بڕیاری حکومەتی عێراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە "رێککەوتن کراوە کە کەرکووک لەژێر ئیدارەی حکومەتی ئیتیحادی بێت و ناوەندی شارەکەش ئیدارەیەکی هاوبەشی هەبێت، بەبێ هیچ رووبەڕبوونەوەیەکی سەربازی و بە چرای سەوزی ئەمریکا".
هاشمی ئاماژەی بەوەشکردووە: "کارەکە بە دیالۆگی نێوان هادی عامری و بافل تاڵەبانی و دانایی عەبادی و پیشەییبوونی یارەڵڵا و سەربازەکان و رژدبوونی قاسم ئەعرەجی لەسەر ئاسایشی دانیشتوانەکەی بووە".
لەبارەی رۆڵی قاسم سولەیمانی، هاشم هاشمی رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی هاوئاهەنگی لەگەڵ بافل تاڵەبانی کردووە.
