سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە: چارەنووسی شێخ جەعفەر نادیارە

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە: چارەنووسی شێخ جەعفەر نادیارە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تاوەکوو ئێستا چارەنووسی شێخ جەعفەر مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70ی پێشمەرگە نادیارە.

سەرەڕای ئەو بارودۆخەی لە کەرکووکدا هاتە پێشەوە کە بەهۆیەوە باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێزەکانی 70ی پێشمەرگەیان (شێخ جەعفەر مستەفا سەرۆکایەتی دەکات) لە سەنگەرەکانی بەرگریکردن کشاندەوە، تاوەکوو ئێستا بەهیچ شێوەیەک شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی 70ی پێشمەرگە دەرنەکەوتووەو. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاشکرای کرد کە چارەنووسی شێخ جەعفەر نادیارە و پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاوە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوایین جار شێخ جەعفەر بینرابێت، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی گرووپەکەی لاهور جەنگی بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگی ئەوەی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە شێخ جەعفەر، لەلایەن ئەو باڵەی یەکێتییەوە دەست بەسەر کراوە کە لەگەڵ حەشدی شەعبی بۆ ڕادەستکردنی کەرکووک ڕێککەوتووە.











باسنیوز
Top