سەرۆکی ئەنجومەنی باشیک: هێزەکانی یەکێتی بەبێ هیچ تەقەکردنێک لە باشیک کشانەوە

 سەرۆکی ئەنجومەنی باشیک: هێزەکانی یەکێتی بەبێ هیچ تەقەکردنێک لە باشیک کشانەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی شارەدێی شنگال ڕای گەیاند، ئەو هێزانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە باشیک جێگیر کرابوون، بەبێ هیچ تەقەکردنێک کشاونەتەوە و زێرەڤانی شوێنەکانی پڕکردوونەتەوە.

کەمێک لەمەوبەر، داسن غەواس سلێمانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باشیک ڕایگەیاند، هێزەکانی یەکێتی بەبێ تەقەکردن لە سنووری باشیک کشانەوە و هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی شوێنەکانیانی پڕکردەوە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حەشدی شەعبی لەو سنوورە کەوتووەتە جموجۆڵەوە.

هەر لەمبارەیەوە حەمید ئەفەندی، فەرماندەی باڵای پێشمەرگە لە باشیک ڕایگەیاند: ”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چەکی زۆرەوە دەستی بەجوڵەکردووە و پێشمەرگە لە ئامادەباشی دایە و سەنگەرەکان خرانە ئەوپەڕی ئامادە باشییەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرووی خۆیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی ھێرش لە باشیک دەستی پێدەکات.










باسنیوز
Top