حەشدی شەعبی ستایش و سوپاسی بەرپرسانی یەکێتی دەکات
میلیشیای عه‌سائيبى (ئه‌هلى حه‌ق)ی سەر بە حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە، ستايشى هه‌ڵوێستى به‌رپرسانه‌ى بەشێک به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ين، كه به‌رژه‌وه‌ندى عێراقيان هه‌ڵبژارد و ڕهتيانكردهوه، به دواى خواستى جيابوونهوه بكه‌ون كه مه‌به‌ستيان بوو عێراق دابه‌ش بكرێت.
دوێنێ یەکشەممە به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شدی شەعبی رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
ئەمڕۆش هەر لەو چوارچێوەیەدا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و ڕێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی خیانەتێکی مێژووییان لە کوردستان کردووە و کۆسرەت ڕەسول عەلییان بە تەنیا جێهێشتووە.
باسنيوز
