پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: دەبێ لێکۆڵینەوە لە کشانەوەی ھێزەکانمان بکرێت

 پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: دەبێ لێکۆڵینەوە لە کشانەوەی ھێزەکانمان بکرێت
پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت "دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ڕووداوەکەی کەرکووک و بەداخەوە نەدەبوو ئەوە ڕووبدات".

ئیسماعیل مەحموود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پشکی یەکێتی، رایگەیاند: "بەداخەوە لە راگەیاندنەکان باس لەوە کراوە فەرماندەکانی یەکێتی شارەکەیان چۆڵ کردووە، ئێمە جارێ ھیچ بەرچاومان روون نییە، بەس ئەگەر وابێت دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لەم ڕووداوە و بزانرێت چی ڕووی داوە".

ئەندامەکەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، جەختی لەوەش کردەوە:: "نەدەبوو ئەوە ڕووبدات، بەتایبەتیش لە کەرکووک".










باسنیوز
Top