خورماتوو.. تەنیا ھێزەکانی یەکێتی لەگەڵ حەشدی شەعبیدا ماونەتەوە
عەقد کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: "یەکێتییەکان سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان چۆڵ کرد، بەو ھۆیەشەوە میلیشیای حەشدی شەعبی ھاتنە ناو خورماتووەوە شەڕەکە گەورەتر بوو، چونکە ئەوان بە چەکی ئارپی چی، دۆشکە، ھاوەن و چەکی دیکە شەڕیان کرد".
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە بەھۆی چۆڵکردنی سەنگەرەکانیشەوە ھاووڵاتییانی کوردی خورماتوو شارەکەیان چۆڵ کرد، ھیچ کەسێ لە ناو خورماتوودا نەماوە و بەتەنیا میلیشیای حەشدی شەعبی لە ناو شاردان، دەشڵێت: "تەنیا ھێزەکانی یەکێتی لە ناو شاردا بە بێ شەڕ و لەگەڵ حەشدی شەعبیدا ماونەتەوە".
شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھێزەکانی یەکێتییەوە چۆڵکران، میلیشیای حەشدی شەعبی ھاتنە ناو خورماتووەوە.
باسنیوز
