بە فەرمانی باڵێکی یەکێتی بە تەواوەتی خورماتوو بۆ حەشدی شەعبی چۆڵ کرا
ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە خورماتوو چۆڵ کراوە و گەڕەک و کۆڵانە کوردنشینەکان بە تەواوی کەوتوونەتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حەشدی شەعبی بە دەستیان بە تاڵانکردن و سووتاندنی ماڵی خەڵکی کردووە.
لەلایەن خۆیەوە حاجی زوھدی، بەرپرسی ھێزە خۆبەخشەکانی خورماتوو راگەیاند: "بارەگای قایمقامییەت و مەڵبەندی یەکێتی و چەند شوێنێکی دیکەی خورماتوو گیراون و ئێستاش جگە لە خۆبەخشەکان، خورماتوو پێشمەرگەی تێدا نەماوە". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان تاوەکوو دوا دڵۆپی خوێنیان بەرگری لە کوردستان دەکەن.
باسنیوز
