بە فەرمانی باڵێکی یەکێتی بە تەواوەتی خورماتوو بۆ حەشدی شەعبی چۆڵ کرا

 بە فەرمانی باڵێکی یەکێتی بە تەواوەتی خورماتوو بۆ حەشدی شەعبی چۆڵ کرا
بە فەرمانی بەشێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشمەرگە بە تەواوی لە خورماتوو کشاوەتەوە و دانیشتووانە کوردەکەی شارەکە داوای بەهاناوەچوون دەکەن و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە.



ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە خورماتوو چۆڵ کراوە و گەڕەک و کۆڵانە کوردنشینەکان بە تەواوی کەوتوونەتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حەشدی شەعبی بە دەستیان بە تاڵانکردن و سووتاندنی ماڵی خەڵکی کردووە.



لەلایەن خۆیەوە حاجی زوھدی، بەرپرسی ھێزە خۆبەخشەکانی خورماتوو راگەیاند: "بارەگای قایمقامییەت و مەڵبەندی یەکێتی و چەند شوێنێکی دیکەی خورماتوو گیراون و ئێستاش جگە لە خۆبەخشەکان، خورماتوو پێشمەرگەی تێدا نەماوە". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان تاوەکوو دوا دڵۆپی خوێنیان بەرگری لە کوردستان دەکەن.


باسنیوز
Top