زاڵمای خەلیلزاد: حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی سوپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر کەرکووک
خەلییلزاد لە تویتێکدا نوسیویە: "میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌شتی تیرۆریست مه‌هدی موهه‌ندیس هێرشێكیان ده‌ست پێ كردووه بۆ سه‌ر كه‌ركووك."
لە درێژەدا دەنووسێت: "ڕاپۆرتی باوه‌ڕپێكراو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تانكی ئابرامز له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كار ده‌هێنن كه ئه‌مریكا به عێراقی داوه و كورده‌كان پێویستیان به یارمه‌تیی ئێمه هه‌یه له به‌رامبه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران".
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە کۆتایی توێتەکەیدا نووسیویە: "پێویسته ئه‌و تانكانه له‌ناو ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران نه‌توانن به‌كاریان بێنن".
شەوێ ڕابردووش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوی کردەوە کە چەکدارانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی ئێران و بە چەک و تانکی ئەمریکی هێرشیان کردووەتەوە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بەتەمای کۆنرۆڵی کەرکووک بوون.
باس‌نیوز
