هێمن هەورامی: کشانەوەکە بەهۆی ڕێککەوتنی گوماناویی هەندێ فەرماندەی یەکێتی بووە
هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەش داوە: "بەداخەوە ئەم ڕێککەوتنە گوماناوییە ئەچێتە خانەی خەیانەتەوە، چونکە هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی یەکەی حەفتای یەکێتی لە هەندێ ناوچە و بەتایبەت تەللووەرد".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە هێزەکانی یەکەی حەفتای سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک پێشمەرگەکانیان باسی دەکەن، بە فەرمانی فەرماندە باڵا سەربازی و سیاسییەکانیان لە سەنگەرەکان کشاونەتەوە.
پاش کشانەوەی ئەو هێزانەی یەکێتی، لەلایەن فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی پێشمەرگەوە سەنگەرەکان پڕ کراونەتەوە و هاوکات هێزیکی زۆری پشتیوانیی ئاسایش لە هەولێر و خەڵکی خۆبەشی کەرکووک و شارەکانی دیکەی کوردستان ڕەوانەی بەرەەکانی جەنگ کراون و ئامادەی بەرگری لە کوردستانن لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک و ناوچەی مەلا عەبدوڵا جێگیر کراون.
باسنیوز
