محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: جه‌يش و حه‌شد بۆ شه‌ڕ روويان له كه‌ركووك كردووه
گوتيشى: ئه‌وان 400 كيلۆمه‌تريان بڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى بێن كه‌ركووك داگير بكه‌ن و ده‌يانه‌وێت ئه‌و ناوچانه‌ى له سه‌رده‌مى به‌عس له ده‌ستيان بووه داگيرى بكه‌نه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، زۆرينه‌يان حه‌شدى شهعبيين و به‌شێكيان جلوبه‌رگى پۆليسى فيدراڵييان له‌به‌ره.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه تۆكمه‌ن و هێزى يه‌ده‌گ و هێزێكى زۆرى پێشمه‌رگه له سهنگهرهكانه.
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود داواشيكرد، وه‌ك چۆن سێ ساڵه ئه‌و سه‌نگه‌رانه به خوێن ده‌پارێزين، ئێستاش به‌رده‌وام بين و به‌رگرى له خاك و نيشتيمانى خۆمان بكه‌ين.
باسنيوز
