سلێمانى.. كه‌سێك به هه‌ڵه هاوڕێیه‌كی خۆى كوشت
ڕائید ئیقبال محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى پارێزگاری سلێمانی، له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ناو باخێكى شاره‌دێى (سیته‌ك) ى سه‌ر به شارباژێرى نزیك شارى سلێمانى، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌كه‌كه‌یه‌وه، كه‌سێك فیشه‌ك له ده‌ستى ده‌رده‌چێت و له ئه‌نجامدا به‌ر هاوڕێكه‌ی كه ناوى ( س، ع) ته‌مه‌ن (29) ساڵه ده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواتر به‌هۆى ئه‌و فیشه‌كه‌وه، گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا.
گوتیشى: "دواى ڕووداوه‌كه، ته‌رمى كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كرا و بكوژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسى سنووره‌كه‌وه ده‌ستگیرا كرا".
bas news-
