پێنجوێن.. دژی داربڕینەوە خۆپیشاندان كرا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پێنجوێن لەلایەن ژینگەپارێزان و بهشێك له دانیشتووانی ناوچەكەوه خۆپێشاندانێك لەدژی دیاردەی داربڕینەوە بەڕێوەچوو.
رێبوار كەمال، سەرۆكی رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە، بە(باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەدژی دیاردەی بڕینەوەی دار كە ئێستا مەترسی بۆ سەر ژینگەی دارستانەكانی سنوورەكە دروستكردووە، لەپێنجوێن گردبوونەوەیەكی گەورەمان رێكخست".
گوتیشی: "دوا لەحكوومەت دەكەین هەرچی زووه هەڵسێت بە دابینكردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان".
ههروهها زانا عهبدولرەحمان، قایمقامی پێنجوێن، لەلێدوانێكدا راگەیاند: "ئێستا كە پلەكانی گەرما لەسنووری قەزای پێنجوێن و ناوچەكانی دەوروبەری نزم بووهتەوە، هاوكات كەشوهەوای پێنجوێن جیاوازی هەیە لەگەڵ ناوچەكانی دیكە، چونكە ناوچەیەكی كویستانییە، ئاگادارین كە بەشێكی زۆر لەهاووڵاتیان پەنایان بۆ داربڕینەوە بردووە".
ڕاشیگهیاند: "پێنجوێن پێویستی بە نەوت هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لەمانگی تەموزی ئەمساڵەوە نووسراومان بۆ دابینكردن و دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیان كردووە، بەڵام بەداخەوە هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە".
bas news-
