بەرپرسێكی پێشمەرگە هەواڵی هاتنی هێزی پەكەكە بۆ كەركووك ڕەت دەكاتەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رەتی كردەوە هیچ ه|هێزێكی پەكەكە هاتبنە نێو شاری كەركووكەوە، بەڵام دانی بەوەدانا كە خەڵكێكی زۆری كوردستان وەكو خۆبەخش هاتوونەتە كەركووك".
یاوەر رایگەیاند بەڵام لەنێو ئەو خۆبەخشانەی هاتوونەتە شاری كەركووك بۆ پاراستنی لە هەر لەشكركێشیەكی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەكان، خەڵكانێك هەن كە هەواداری پەكەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە حكوومەتی عێراق وەك هەوڵێك بۆ جوڵاندنی هەست و سۆزی توركیا لە دژایەتیكردنی كوردستان، رایگەیاند كە هێزی پەكەكە هاتوونەتە نێو شاری كەركووكەوە و ئەمەیان بە راگەیاندنی شەڕ هەژمار كردبوو.
bas news-
