پارتی و یەکێتی: پێداگرین لەسەر دیالۆگی بێ مەرج لەنێوان هەولێر و بەغدا
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و سەرۆککۆماری عێراق (فوئاد مەعسووم) نیزیکەی ٥ سەعات لە دۆکان کۆبوونەوە، لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشدا (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و (مەلا بەختیار) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بە سەرکەوتووی راگەیاند.
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی گوشاری ئێران لەسەر یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، (مەلا بەختیار) رایگەیاند، کە ئێران گوشاری کردووە چی کردووە یان نەیکردووە ئەوا یەکێتیی سیاسەتی خۆی جێبەجێ دەکات، ئێمە لەژێر گوشاردا پاشەکشە ناکەین.
جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی ناوبرد و پەیامێکی بۆ بەغدا نارد و گوتی، ئەنجامی ریفراندۆم هەڵناوەشێندرێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە داخستنیی سنوور لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند، کە داخستنی سنوور نە لە بەرژەوەندی ئێرانە و نە لەبەرژەوەندی ئێمەیشە، بۆیە هیوتدارین ئەو داخستنە کاتیی بێت، ئەگەر بۆ گوشار ئەوە بڕیاری دابێت ئەوا هیچ شتێک چارە ناکات.
لە رایگەیاندراوێکی هاوبەشیشدا یەکێتی و پارتی جەخیتان لەوە کردەوە کە پێداگرن لەسەر دیالۆگێکی بێ مەرج لە نێوان هەولێر و بەغدا.
kdp=
