رێکخراوێکی چیکی و ئەنجومەنی باڵای خانمان چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش ئەنجام دەدەن

 رێکخراوێکی چیکی و ئەنجومەنی باڵای خانمان چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش ئەنجام دەدەن
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی رێکخراوی کاریتاسی کۆماری چیک، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانیان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/10/2017، شاندێکی رێکخراوی کاریتاسی کۆماری چیک، کە پێکھاتبوو لە مارینا ئەلگول، سەرۆکی نێردەی رێکخراوەکەو سارا عومەر ئەحمەد، راوێژکاری پەرەپێدانی پرۆژەکان، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانیان کرد، لەلایەن پەخشان زەنگنە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەن و فلۆرین گۆرگیس سێودین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە ئەنجومەن و دلێر ئیبراھیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی کریستیان تابت، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، مارینا ئاماژەی بۆ گرنگترین چالاکییەکانی رێکخراوی کاریتاسی کۆماری چیک، لە ھەرێمی کوردستان و مووسڵ و ناوچەکانی دەشتی نەینەوا کرد، بەتایبەتیش لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری مرۆیی و پێداویستی تەندروستی و خۆراک و یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە دەشتی نینەواو مووسڵ.

پاشان شاندی کاریتاس، بەئامانجی ھەماھەنگی وھاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خانمان تا لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش لەبواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی لە رێگەی خول و سیمینارو چالاکی تری ھاوبەش ئەنجام بدرێت.









باسنيوز
Top