پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن و پابەندیی خۆیان بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم دووپات کردەوە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەناڵی (کوردستان 24) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/10/2017ی نێوان پارتی و یەکێتی بە سەرپەرشتیی بارزانی سەرکەوتوو بووە و ھەردوولا بڕیاریان داوە بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەوە پابەند بن و لێی پاشگەز نەبنەوە.
ھاوکات سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە کە پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون بە یەکگرتوویی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن، بەڵام تاکلایەنانە گفتوگۆ نەکەن. ھاوکات جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بە گفتوگۆ کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێت.
باسنيوز
