چاودێریکی سیاسی: هیچ فشارێک لەلایەن بەغداوە قبووڵ ناکرێت

 چاودێریکی سیاسی: هیچ فشارێک لەلایەن بەغداوە قبووڵ ناکرێت
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هەولێر و بەغدا ئاماژە بەوە دەکات ئەوەی لە بەغداوە دەکرێت، قبووڵ کراو نییە، لەبەوەی ئەوەی ناتوانن لەو ڕێگایەوە دەرەنجامی ڕیفراندۆم هەڵوەشێننەوە، چونکە خەڵکی کوردستان بڕیاری لەسەر داوە.

د.محەمەد ئەحمەد، ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەولێر و بەغدا گوتی: "بەغدا دەیەوێت لە ڕێگای هاش و هووشی راگەیاندنەوە کوردستان بترسێنێت بۆ ئەوەی دەرەنجامی ڕیفراندۆم هەڵوەشێتەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئیرادەی خەڵکی کوردستان پێشێل ناکرێت و بەغدا زانی ڕیفراندۆم سەرکەوت ئیتر ئەو هەستی کرد کە پاشەکشەی کردووە لە هەڵوێستەکانی، یان نەیتوانیوە ڕێگری بکات لەسەر کوردستان، بۆیە بەغدا ناتوانێت لەو ڕێگایەوە هیچ لە دۆخەکە بگۆڕێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەمڕۆ کۆوبونەوەی پارتی و یەکێتی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فوئاد مەعسووم، سەرکۆماری عێراق ئەنجام دراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕیارانەی بەغدا هەڵوەشێندرێتەوە و نەکرێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستانی پێ بترسێنرێت".









باسنیوز
Top