بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران: داخستنی سنوور بۆ 48 کاتژمێرە
عەبدوڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، لەمبارەوە گوتی: "بەداخەوە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨ی بەیایینەوە ئێران ھەر سێ دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران باشماغ پەروێزخانی داخستووە، دوای ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی ئێران، ئەوانیش ئێمەیان ئاگادار کردەوە کە داخستنەکە بۆ 48 کاتژمێرە و دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستە ڕوو: "خەڵکی زۆرمان بە کەلوپەل و پێداویستەوە لە ئێران گیریان خواردووە و بەھۆی ئەو بڕیارەوە ناتوانن بگەڕێنەوە".
هەتا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی فەرمیی ئێرانەوە، هۆکاری داختسنی سنوورەکانیان لەگەڵ کوردستان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دانەخراوە.
پێشتر و پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، ئێرانیش دوای بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر، گەشتی ئاسمانیی خۆی لەگەڵ کوردستان ڕاگرت.
باسنیوز
